سەرۆکی ئەنەکەسە جەخت لە فرە نەتەوە بوونی سووریای نوێ دەکاتەوە
محەممەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەترانی سریانی ئۆرتۆدۆکسی جەزیرە و فورات لە حەسەکە باسی دیدگای سیاسیی ئەنجوومەنی کوردی بۆ داهاتووی سووریا کرد و جەختی لەسەر "پێویستیی پاراستنی پێکەوەژیان و ئاشتیی کۆمەڵایەتی لەنێوان پێکهاتەکانی ناوچەکە کردەوە" و ڕایگەیاند دەبێت سووریای داهاتوو مەدەنی بێت، فرەنەتەوە و فرەئایین و فرە تایەفە بێت و لایەنگیری نەکات لەهەمبەر هیچ ئایینێک".
ئەحمەد شەرع بانگهێشتی لووتکەی عەرەبی لە قاهیرە کرا
سه‌رچاوه دیپلۆماسییه عه‌ره‌بییه‌کان پشتڕاستیان کرده‌وه، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆکی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا بۆ به‌شداریکردنی له لووتکه‌ی نائاسایی وڵاتانی کۆمکاری که بڕیار وایه له 27ـی ئه‌م مانگه له قاهیره به‌ڕێوه بچێت، بانگهێشت کراوه. هەروەها ئاماژه به‌وه کراوە، هیچ ڕێگرییێک له به‌رده‌م به‌شداریکردنی شه‌رعدا نییه له لووتکه‌که‌دا به‌تایبه‌تی که سه‌رکرده عه‌ره‌بییه‌کان له‌م قۆناغه و له‌ژێر ڕۆشنایی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئیسرائیل و دۆخی مه‌ترسیداری پرسی فه‌له‌ستین، له هه‌وڵی یه‌کخستنی بۆچوونه‌کانیانن.
شاندەکەی دەم پارتی سەردانی هەرێمی کوردستان ده‌کات
شاندی دەم پارتی له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کردووه، کۆتایی هەفتەی داهاتوو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکە کۆ دەبێتەوە. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌کان، لەو سەردانانەدا وردەکاری کۆبوونەوەکان کە لە ئیمڕالی لە گەڵ ئۆجەلان بەڕێوەچوو، هاوبەش دەکرێن و بۆچوون و پێشنیار و بیروڕای کەسانی پەیوەندیدار سەبارەت بە پڕۆسەکە کۆ دەکرێنەوە.
نظر شما