کورتەی هەواڵەکانی5ی ڕه‌شه‌مێ ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی 5ی ڕه‌شه‌مێ ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

ئەپیکۆر ئامادەیی خۆی بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ڕاگەیاند
ئەپیکور  لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات: وەک چەندین جار ڕامانگەیاندووە، کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور ئامادەن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە، دوای گەیشتن بە ڕێککەوتنێک پارێزگاری مەرجەکانی گرێبەست و بازرگانی و ئابووری ئێستای کۆمپانیاکان بکات. دەشێڵن ئێمە هاوڕاین لەگەڵ لێدوانەکەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە(٢٢)ی شوباتدا، کە خێراکردنی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری عێراق-تورکیاوە عێراق بەهێز دەکات، و پێداویستییەکانی هاووڵاتیانی دابین دەکات.

دەم پارتی:
کوردستانی سووریا دەخرێتە نێو ئەو پرۆسەیەی ئۆجەلان دەستپێشخەری بۆ دەکات

توڵای هاتیمئۆغوڵڵاری، هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (DEM) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوە دا، دوای کۆبوونەوەکانی شاندی ئیمرالی لە هەرێمی کوردستان، شاندەکەیان بۆ جاری سێیەم دەچێتە ئیمرالی و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجەلان، کۆ دەبێتەوە. هاتیمئۆغوڵڵاری سەرنجی ڕاکێشا بۆ ئەوەی  کوردستانی سووریاش دەخرێتە نێو ئەو پرۆسەیەی ئۆجەلان دەستپێشخەری بۆ دەکات." ڕاشیگەیاند، پێشنیازی ئۆجەلان بۆ چارەکردنی پرسی کورد لە سووریا، دانانی دەستوورێکی دیموکراسییە لەو وڵاتە.

پارتی و یەکێتیی لە ڕاگەیێندراوێکی هاوبەشدا: بڕیارماندا درێژە بە کۆبوونەوەکانمان بدەین
کۆبوونەوەی وەفدی دانوستانکاری پارتی و یەکێتیی بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت لە سلێمانی بەڕێوەچوو و دوای کۆبوونەوەکە ڕاگەیێندراوێکیان بڵاو کردەوە کە تیایدا هاتووە: کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بەخستنەڕوو و گفتوگۆکردنی راپۆرتی لیژنەی هاوبەشی هەردوولا کە بریتی بوو لە؛ تێڕوانینی سیاسی و کارگێڕی و هەنگاوەکانی پەیوەست بە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دامەزراوەکانی تر. هەر بۆ ئەو مەبەستەش هەردوو وەفدی دانوستانکار بڕیاریاندا درێژە بەکۆبوونەوەکانی نێوانیان بدەن بۆ زیاتر لێکتێگەیشتن و داڕشتنی بەرنامەیەکی هاوبەشی پەسەندکراو لەپێناو بەرژەوەندی هاوڵاتیانی هەرێم

کد خبر 2781537

برچسب‌ها

نظر شما

شما در حال پاسخ به نظر «» هستید.
captcha